کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان چین و ئامریكا

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان چین و ئامریكا 1

هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌رینانسی پلۆسینوێنه‌ری حیزبی دیمۆكرات له‌ سینای ئامریكا بۆ وڵاتانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، چین له‌سه‌ر سه‌ردانی ئه‌و به‌رپرسه‌ ئامریكاییه‌ بۆ وڵاتی تایوان هۆشداری دایه‌ ئامریكا و هێزه‌ نیزامییه‌كانی خسته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،نانسی پلۆسیسه‌فه‌ره‌كه‌ی له‌ ڕۆژی ١٠ی مانگی گه‌لاوێژه‌وه‌ بۆ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌ستپێكردووه‌ و سه‌ره‌تا سه‌ردانی وڵاتیسه‌نگاپووری كردووه‌ و بڕیاره‌ سه‌ردانی وڵاتی تایوانیش بكات. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین ڕۆژی ڕابردوو هۆشداری دایه‌ ده‌وڵه‌تی ئامریكا و هێزه‌كانی خسته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌ و ده‌یان كه‌ره‌سته‌ی سه‌نگینی نیزامی بۆ سنووره‌كانی تایوان گواسته‌وه‌ و مانۆڕێكی نیزامیشی له‌ نزیك لێوارئاوه‌كانی تایوان ده‌ستپێكرد، له‌ وڵامدا هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی ئامریكاش له‌ ده‌ورووبه‌ری وڵاتی تایوان جێگیربوون و مانۆڕێكی ده‌ریایی و هه‌واییان ده‌ستپێكرد.