یۆرۆستات” ئاژانسی ئاماری یه‌كیه‌تی ئۆرووپا ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی ئۆكتۆبه‌ر به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی له‌سه‌ر ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان له ١٩ وڵاتی ئه‌و یه‌كیه‌تییه بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسانی ٧.١٠ لەسەد ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، نرخی هه‌ڵاوسان له‌و وڵاتانه جیاوازه و له ١.٧ له سه‌ده‌وه له فه‌ڕانسه بۆ ٨.١٦ له سه‌د له هوله‌ند گۆڕاوه. به‌رزترین ئاستی هه‌ڵاوسان له سێ وڵاتی ناوچه‌ی بالتیك به ڕێژه‌ی له سه‌دا ٢٢ تۆمار كراوه و به‌ره‌وپێشچوونی ئابووریش له ١٩ وڵاتی ئه‌و ئیتحادییه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه و له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌روه‌ی نرخی پێداویستییه‌كانی ژیان، هێزی كڕینی خه‌ڵك دابه‌زیوه.