وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕۆژی ێێنجشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌رمانان ئاشکرای کرد كه لە عێراقدا نزیکەی سێ ملیۆن خێزان پێویستیان به یارمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه و نۆ ملیۆن خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ش لەژێر هێڵی هەژاریدا ده‌ژین.
جێگای ئاماژه‌یه كه سیسته‌می حوكمڕانی عێراق یه‌كێك له گه‌نده‌ڵترین سیسته‌مه‌كانی جیهانه و له‌و كاته‌وه شه‌ڕی ڕووسیه و ئوكراین ده‌ستیپێكرد و نرخی نه‌وت و گاز به‌رزبووه‌وه، داهاتێكی ملیارد دۆلاریان به‌ده‌ست هێناوه كه‌چی دۆخی ژیانی خه‌ڵك ڕۆژ له دوای ڕۆژ هه‌ر خراپتر ده‌بێت.