ده‌بیری سیتادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ مادده هۆشبه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی مه‌سره‌فی مادده‌ی هۆشبه‌ری “زامبی” یان “زایلازین” له ئێران ١٦ هێنده زیادی كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مادده‌ی هۆشبه‌ری “زامبی” ماده‌یه‌كی كیمیایی و زۆر مه‌ترسیداره و له نێوان ساڵی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٢ی زاینی، ١٦ هێنده زیادی كردووه و ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی به‌هۆی مه‌سره‌فی مادده‌ی هۆشربه‌ری “زامبی” گیانیان له‌ده‌ست داوه ١٥ هێنده زیادی كردووه. به‌وته‌ی سه‌رۆكی سیتادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ مادده هۆشبه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی، لاوانی به‌شێك له پارێزگاكانی ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوویان له‌و مادده‌یه كردووه و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ڕێكارێك بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌گرێته به‌ر، كاره‌سات ڕوو ئه‌دات.