به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری له كۆمه‌ڵگا و گیرۆده‌بوونی بنه‌ماڵه‌كان به مادده‌ی هۆشبه‌ر، ڕێژه‌ی منداڵانی كار له ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.
به وته‌ی سه‌رۆكی ڕێكخراوی بێهزیستی ئێران، له پارێزگاكانی ئیلام، كرماشان و خووزستان كه شارومه‌ندانی ئه‌فغانستانی تێدا ناژین، زۆربه‌ی منداڵانی كار ئێرانین به‌ڵام له پارێزگاكانی تاران و كرمان زۆربه‌ی منداڵانی كار شارومه‌ندانی خه‌ڵكی ئه‌فغانستانن. به‌پێی ئاماره‌كان، ٦٠ له سه‌دی منداڵانی كار له ئێران شارومه‌ندانی ئه‌فغانستانی و ٤٠ له سه‌دیان ئێرانین. هه‌روه‌ها ٧٢ له سه‌دی منداڵانی كار كوڕ و ٢٨ له سه‌دیان كچن.