ڕێگخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به ٧٦ گیانبه‌ختكردووی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی ئێران كرد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، زۆربه‌ی قوربانیان شه‌وانه یان به نهێنی به‌خاك ئه‌سپه‌رده ده‌كرێن و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه گوشاریان ده‌خرێته سه‌ر. ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگه‌یاندووه كه به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتوو ده‌رده‌كه‌وێت كه گیانبه‌ختكردنی قۆربانیان له ڕێگه‌ی فیشه‌كی جه‌نگیه‌وه بووه، ئه‌و ڕێكخراوه‌یه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، پچڕانی هێڵی ئه‌نته‌رنێت ئاسته‌نگی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان درووست كردووه.