ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕێژه‌ی ئەو منداڵانەی كه لەکاتی خۆپیشاندانە سه‌راسه‌رییه‌کان له‌لایه‌ن هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامیه‌وه کوژراون بەرزبووەتەوە بۆ “43” کەس.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لەو 43 منداڵەی گیانیان لەدەستداوە، 9 منداڵیان کچ و سێ منداڵ خه‌ڵكی ئەفغانستانن، هەرچەند هێشتا کۆماری ئیسلامی به‌رانبه‌ر به‌م كرده‌وه‌یه وەڵامێکی ڕوونی نەداوەته‌وه و زۆر بێ ئابڕووریانه كوشتی ده‌ڕه‌ندانه‌ی “كیان پیرفه‌له‌ك” منداڵی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه ڕه‌د ده‌كاته‌وه.
