له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕوژی ڕابردوودا ڕێژه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی كۆرۆنا له ئوستانی كوردستان تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ٧١ تووشبوو تۆماركراوه و شه‌ش كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له ئوستانی كوردستان گه‌یشتووه‌ته ٧١ كه‌س و شه‌ش كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ٢ كه‌سیان له‌شاری سنه، ٣ كه‌س له بیجاڕ و یه‌ك كه‌سیش له شاری بانه تۆمار كراوه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی ئوستانی كوردستان: زۆرترین تووشبووان له شاره‌كانی سنه، قۆروه، سه‌قز، بیجاڕ، مه‌ریوان و كامیاران شناسایی كراون و ٩ كه‌سی دیكه‌ش باری ته‌ندرووستیان خراپه و له به‌شی “ئای .سی. یوو”دان.