کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی بۆمه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی بۆمه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا ٣٣ هەزار کەسی تێپەڕاند و هێزه‌كانی فریاكه‌وتن هیچ ئومێدێکیان بە دۆزینەوەی كه‌سانی زیندوو نه‌ماوه‌.

ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکەی ڕۆژی دووشەممە کە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا و باکوری سوریای هەژاند، گەیشتە ٣٣ هەزار و ١٧٩ کەس و ٩٢ هەزار و ٦٠٠ کەسیش بریندار بوون. دوای ٧ ڕۆژ لە بوومەلەرزەکە، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن هیوایەکی ئەوتۆیان بۆ دۆزینەوەی کەسانی زیندوو لە ژێر داروپەردووی باڵه‌خانه‌ ڕووخاوه‌كاندا نه‌ماوه‌.