کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی شه‌پۆلی گه‌رما له‌ وڵاتی ئسپانیا و پۆرته‌قاڵ

له‌دوای هاتی شه‌پۆلی گه‌رمایه‌كی بێ وێنه‌ له‌ ئه‌وروپا، زیاتر له‌ هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س له‌ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ وڵاتی ئسپانیا و پۆرته‌قاڵ به‌هۆی گه‌رماوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌پۆلی گه‌رمایه‌كی تاقه‌ت پڕووكێن  كه‌ له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه‌ زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌تایبه‌تی له‌وانه‌ به‌ریتانیا، فه‌ڕانسه‌، ئسپانیا و پۆرته‌قاڵی گرتووه‌ته‌به‌ر، به‌ هه‌زاران كه‌سی ناچار كردووه‌ كه‌ ماڵه‌كانیان به‌جێ بێڵن و په‌نا بۆ كه‌نارئاوه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ بێنن. به‌پێی ڕاپۆرتی  ڕێكخراویكارلووسی سێیه‌مله‌ وڵاتی ئیسپانیا له‌ ڕێكه‌وتی ١٠ هه‌تا ١٧ی مانگی ژووئیه‌ لانیكه‌م ٦٧٨ حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان له‌و وڵاته‌دا تۆمار كراوه‌.