شه‌وی شه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ناوه‌ندی وڵاتی مه‌راكشی هه‌ژاند و به‌هۆیه‌وه زیاتر له هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و ٧٢١ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری ڕۆیته‌رز، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گه‌وره‌یی ٧.٢ پله‌ی ڕیشته‌ر له قووڵایی ١٠ كیلۆمتری زه‌وی وڵاتی مه‌راكشی هه‌ژاندووه و تا ئێستا ١٠٣٧ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و ٧٢١ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ئه‌و ده‌زگای هه‌واڵنێریه هه‌روه‌ها وتی: له ماوه‌ی ١٢٠ ساڵی ڕابردوودا بومه‌له‌رزه‌ی له‌و شێوه‌ی ڕووی نه‌داوه و ڕه‌هه‌نده‌كانی ئه‌و ڕووداوه كاره‌ساتێكه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا ڕوون ده‌بێته‌وه.
