وه‌رزاره‌تی ناوخۆی ئۆكراین ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی ڕه‌شه‌ممه ڕایگه‌یاند، له‌سه‌رتای هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ڕووسیه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان هه‌تا ئێستا ٣٥٢ هاوڵاتی مه‌ده‌نی و ١٤ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م وه‌زاره‌ته هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی هاوڵاتیانی برینداری بۆ هه‌زار و ٦٨٤ كه‌س ڕاگه‌یاند كه ١١٦ كه‌س له‌و ڕێژه‌یه منداڵن و ته‌مه‌نیان له ژێر ١٨ ساڵدایه. جێگای ئاماژه‌یه له‌و ئاماره‌دا كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئۆكراین بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه به ڕێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازانی ئه‌و وڵاته نه‌دراوه و له‌و چوارچێوه‌دا هیچ زانیاریه‌ك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه به‌هه‌مان شێوه ڕووسیه هه‌تا ئێستا هیچ زانیاریه‌كی له‌سه‌ر ڕێژه‌ی كوژران و بریندار بوونی سه‌ربازه‌كانی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نه‌كردووه