به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌كانی ئێران، بازاڕێكی نافه‌رمی بۆ كڕین و فرۆشتنی پرچی ژنان له گه‌وره شاره‌كانی ئیران و به تایبه‌ت تاران درووست بووه و ده‌ڵاڵه‌كانی ئه‌و بازاڕه سووئیستیفاده له ژنان و كچانی گه‌نج ده‌كه‌ن.
نرخی پرچ به پێی درێژی، كواڵێتی و ته‌مه‌نی فرۆشیار له نێوان ٢٠ بۆ ٦٠ ملیۆن تمه‌ن له گۆڕان دایه به‌ڵام، كڕیاران به نرخێكی كه‌متر ده‌یكڕن. له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران نرخی پرچی ژنان كه‌متر له ده ملیۆن تمه‌نه و ئه‌و دیارده‌یه له نێو چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا باوتره. هه‌ژاری، نابه‌رابه‌ری و كه‌ڵێنی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆرترین هۆكاری په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و دیارده له ئێرانه و داهاته‌كه‌ی ده‌چێته گیرفانی ده‌ڵاڵانی بازاڕ.