به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێژه‌ی كڕین و فڕۆشتنی ئه‌ندامانی جه‌سته له ئوستانی كرماشان تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه و هه‌ر گورچیله‌یه‌ك له نێوان ١٥٠ بۆ ٢٥٠ ملیۆن تمه‌ن مامه‌ڵه ده‌كرێت.
ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان فڕۆشتنی ئه‌ندامانی جه‌سته به‌هۆی هه‌ژاری و ده‌ست كورتی ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه له حاڵێكدا ڕاپۆرته‌كان باس له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماره‌كان ده‌كه‌ن. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌ندامێكی جه‌سته‌یان ده‌فرۆشن، پاره‌یان بۆ په‌رداختی ڕه‌هنی خانوو نییه یان ده‌یانه‌وێت هه‌زینه‌ی دابینكردنی ئۆتۆمبێلێك دابین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاری پێ بكه‌ن و پارووه نانێک یان دەس کەوێ.