به‌پێی ڕاپۆرتی زانكۆی زانیاری پزیشكی پارێزگای گیلان، ڕێژه‌ی ژاراویكراوانی شارستانی ڕزوانشار بۆ ٤٠٠ كه‌س هه‌ڵكشاوه و هێشتا هۆكاره‌كه‌ی ڕوون نییه.
پێشتر ١٢٢ كه‌س به‌هۆی خواردنی ئاوی پیس ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرابوون، به‌ڵام به‌رپرسانی پارێزگای گیلان هه‌واڵی پیس بوونی ئاوی لووله‌كه‌شی ئه‌و شاره‌یان ڕه‌د كرده‌وه. له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ڕێژه‌ی ژاراویكراوان بۆ ٤٠٠ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و نیگه‌رانییه‌كی زۆر له‌لایه‌ن خه‌ڵكی شارستانی ڕزوانشار درووست بووه.