به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ڕێژه‌ی زبڵ گه‌ردی ژنان و پیاوان له شاری كرماشان و ئاماری خه‌ڵكی خێوه‌ت نشین له شاری ئه‌هواز به ڕاده‌یه‌كی به‌رچاوه چووه‌ته سه‌ره‌وه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیانی دانیشتووی كرماشان، ڕۆژانه ده‌یان بابه‌ت منداڵ،لاو، به‌ساڵاچووی كچ و كۆڕ له شه‌قامه جۆراوجۆره‌كانی كرماشان ده‌بێنی كه له نێو سه‌تڵی زبڵ دا به شوێن پارۆیه‌ك نان ئه‌گه‌ڕن، له حاڵێكدا ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ست به ملیادر تمه‌ن پاره بۆ مه‌راسمی موحه‌ڕه‌م ته‌رخان ده‌كات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه وێنه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژاری دانیشتووی ئه‌هواز به ده‌ستمان گه‌یشتووه كه چه‌ند منداڵی كه‌م ئه‌ندامیان هه‌یه و له گه‌رمای سه‌ختی هاوین له نێو خێوه‌ت دا ده‌ژین، به‌ڵام به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵ و جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی له نێو ته‌لار و كۆشكه‌كانیان پشوو ئه‌ده‌ن.
