له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو، به لانیكه‌م ١٦ هاووڵاتی به‌لووچ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له گه‌ڕه‌كی شیرئابادی زاهیدان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، ناسنامه‌ی ٩ كه‌س له به‌ندكراوان ئاشكرا كراوه كه بریتین له: “یاسر توتازهی”، “عه‌لی زه‌ردكوهی”، “حامید ڕیگی”، “عه‌بدۆڵڵا خه‌روت”، “ئیبراهیم گورگیچ”، “عه‌لی ڕیگی”، “ڕۆحۆڵڵا شه‌هبه‌خش”، “حامید خاركوهی” و “سه‌عید گورگیچ”. شایانی باسه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت بۆ هۆكاری ده‌سته‌سه‌ركردن و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و ١٦ كه‌س له‌به‌ر ده‌ست دا نییه.
