ناوەندی مافی مرۆڤی عێراق ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایگه‌یاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٧٠٠ حاڵەتی خۆكوشتن لە عێراق تۆماركراوە و ئه‌و ڕێژه‌یه به نیسبه‌ت ساڵی پار زیادی كردووه.
به‌وته‌ی جێگری سەرۆكی ناوەندی ستراتیژیی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە عێراق، له سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا ٧٠٠ حاڵەتی خۆکوشتن لە عێراق تۆمارکراوە، به‌و مانایه كه ڕۆژانه دوو حاڵه‌تی خۆكوشتن تۆماركراوه و له‌سدا ٧٠ی حاڵه‌ته‌كانیش ته‌مه‌نیان ژێر ٣٠ ساڵ بووه. به‌پێی توێژینه‌وه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده، زیادبوونی ئەو دیاردەیە بۆ بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر و تووندوتیژیی خێزانیی و بێكاریی دەگەڕێتەوە.