کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆكوژی له‌ ئێران

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆكوژی له‌ ئێران 4

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خه‌رمانان به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ ١٠ی سێپتامبر، ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خۆكوژییه‌ و به‌پێی ڕیزبه‌ندییه‌كان، ئێران له‌ بواری زۆری خۆكوژیدا له‌ پله‌ی سێهه‌می وڵاته‌ ئیسلامییه‌كان و له‌ ڕیزی په‌نجاو هه‌شته‌می جیهاندایه‌.

شایانی باسه‌ كه‌ ئێرانى ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی هەتا دێت زیاتر دەبێتە قوربانى پیلانگێڕی و ناكارمه‌یی و نەزانکارییەکانی به‌رپرسانی ئه‌و ڕژیمه‌ و هەتا دێت خەڵکى ئێران بێ هیواتر و هەژارتر دەبن. هەر ئەمەش واى کردووە کە ئێران لە نێوان وڵاتانى ئیسلامیدا پلەى سێیەم و لە نێو وڵاتانى دونیادا پلەى ٥٨ـەمینى بۆ زۆرى ژمارەى خۆکوژى هەبێت. به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی ڕژیم، لە نێوان هەر ١٠٠ هەزار کەس، ١٢٥ کەسیان هەوڵى خۆکوشتن دەدەن و لەم ١٢٥ کەسەش، ٦ کەسیان گیان لەدەست ده‌دەن. پێشتر ڕۆژانە ١٣ کەس هەوڵى خۆکوشتنیان ئەدا واتە نزیکەى ٥ هەزار کەس، به‌ڵام لە ساڵى ٩٩ی هەتاوییەوە ئەم ژمارەیە بەرزبووەتەوە بۆ ١٥ كه‌س و زیاتریش، واتە زیاتر لە ٦ هەزار کەس لە ساڵێکدا.