به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای شاری ورمێ، به‌هۆی هه‌ژاری و بێ ده‌ره‌تانیه‌وه ڕێژه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی توانای دابینكردنی خانوویان نییه چووه‌ته سه‌ره‌وه و خه‌ڵكانێكی زۆر له نێو خێوه‌ت له پارك و كۆڵانه‌كاندا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، خه‌ڵكانێكی زۆر تووشی قه‌یرانی دارایی و داڕمانی ئابووری بوون و كۆمه‌ڵێك كرێكار و بنه‌ماڵه‌ی هه‌ژاریش هه‌ن كه به‌هۆی بێكاری و گرانیه‌وه توانای دابینكردنی خانوویان بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان نییه و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه شه‌قام و كۆڵانه‌كان و پاره‌كه‌كانی شاری ورمێ به تایبه‌ت له ناوچه حاشیه‌نشینه‌كان پڕ بووه له‌و بنه‌ماڵانه‌ی به‌هۆی هه‌ژاریه‌وه له نێو خێوه‌ت دا له باروودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین. هه‌ندێك كه‌سیش پاره‌یان له ده‌ورووبه‌ری شار به زه‌مین داوه به‌ڵام شاره‌داری و ناونده ده‌وڵه‌تیه‌كان ڕێگه‌یان پێ ناده‌ن خانووی تێدا ساز بكه‌ن و پاره‌كه‌شیان پێ ناده‌نه‌وه هه‌ر به‌و هۆیه‌وه زیانێكی زۆریان كردووه و ئێستا بێ ماڵ و حاڵن.