وته‌بێژی سیتادی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: ڕه‌وه‌ندی تووشبوون به كۆرۆنا له ئۆستانه جیاجیاكانی ئێران له هه‌ڵكشاندایه و ئه‌م هه‌فته‌یه ڕێژه‌ی به‌سته‌ریكراوانی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كان پێنج هێنده‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو زیادی كردووه و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه له سه‌دا ٤٠ به‌رزبووه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران له دۆخی زه‌رد دان و به‌رپرسانی ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمان هۆشداری ده‌ده‌نه خه‌ڵك ڕێكاره‌كانی بپێشگیری له كۆرۆنا بگرنه‌به‌ر و ئه‌وانه‌ی دۆزی چواره‌می واكسێنیان نه‌كوتاوه، له زووترین كات واكێسنهكهیان بكوتن. وه‌زیری بێهداشتی ڕژیم ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: ئێران چووه‌ته ناو پیكی حه‌وته‌می پاندمی كۆرۆنا و ڕێژه‌ی تووشبووان به‌رده‌وام له زیادبووندایه.