به‌رپرسانی ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ ڕایانگه‌یاند: ڕێژه‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی “ته‌بی كریمه‌ی كۆنگۆ” له ئێران گه‌یشتووه‌ته ٣٤ كه‌س و دوو كه‌سیش تا ئێستا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاویدا ته‌نیا تووشبوونی سێ كه‌س به نه‌خۆشی “ته‌بی كریمه‌ی كۆنگۆ” له سه‌رانسه‌ری ئێران تۆماركرابوو، به‌ڵام له ساڵی ١٤٠١دا ڕێژه‌ی تووشبووان تاڕاده‌یه‌كی مه‌ترسیدار به‌رزبووه‌ته‌وه و به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی ڕژیم هۆشداری ده‌ده‌نه داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان تاكوو ڕێگری بكه‌ن له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌رچی زۆرتری ئه‌و نه‌خۆشییه. هه‌روه‌ها هۆشداری به خه‌ڵك ده‌درێت ڕێكاره‌كانی پێشگیری له تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه بگرنه‌به‌ر.