ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی مانگی خەرمانان، شەڕ و تێكهەڵچوون لە نێوان دووبرا، لە گەڕەکێکی شاری سەرپول زەهاوی سه‌ر به ئوستانی كرماشان و گیان له‌ده‌ستدانی یەکێكیانی كه ٢٨ ساڵی تەمەن بوو، لێکەوتەوە.
به‌پیێ زانیارییه‌كان، براگەورەکە کە تەمەنی ٣٥ ساڵ بووه به‌هۆی كێشه‌ی خێزانیه‌وه به چه‌قۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر برا چكۆله‌كه‌ی و به‌سه‌ختی برینداری ده‌كات، به‌ڵام پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ست ده‌دات. به‌وته‌ی پۆلیس، بكوژه‌كه هۆکاری کوشتنی براکەی بۆ تووشبوونی به‌مادده هۆشبه‌ره‌كان گه‌راندووه‌ته‌وه. شایانی باسه كه هه‌ژاری، بێكاری، تووشبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر، بێ هیوایی و دابه‌زینی ئاستی هێوری خه‌ڵك به‌هۆی نه‌بوونی ئازادی، ڕێژه‌ی توندووتیژی له كۆمه‌ڵگای بردووه‌ته سه‌ره‌وه و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ڕێگه‌ی ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام و سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا په‌ره‌پێده‌ری توندووتیژییه.
