به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕێژه‌ی تاڵانكردی پارچه ئاسنییه‌كانی پرد، تابلۆی هاتووچۆ، كابلی به‌رق و مۆخابرات له ئوستانی كرماشان تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو چووه‌ته‌سه‌ره‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، تاڵانكردنی درگای مه‌نهۆڵه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ، گاز و مۆخابرات مه‌ترسییه‌كی جیددی بۆ منداڵان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ئۆتۆمبیله‌كان سازكردووه. هه‌روه‌ها تاڵانكردنی كابلی به‌رق و مۆخابرات و پارچه ئاسنییه‌كانی پرده‌كان، دانیشتووانی شاره‌كه‌ی تووشی هه‌زاران كێشه كردووه و هۆكاره‌كه‌شی ڕژیمی كۆمار ئیسلامییه كه خه‌ڵكی هه‌ژار و برسی كردووه.