به‌پێی ئاماری ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان، پارێزگای كرماشان له ڕیزی دووهه‌می ڕیزبه‌ندی پارێزگاكانی ئێران له بواری بێكاری لاوانی خوێنده‌وار دایه.
به‌پێی ئاماره‌كانی ڕژیم، نرخی بێكاری له پارێزگای كرماشان له ساڵی ڕابردوو تا ڕاده‌یه‌ك كه‌می كردووه به‌ڵام، ئه‌و پارێزگایه هێشتا له ڕیزی دووهه‌می ڕیزبه‌ندی پارێزگاكانی ئێران له بواری ڕێژه‌ی بێكاری لاوان دایه. به‌پێی ئه‌و ئامارانه، زۆرترین ڕیژه‌ی بێكاری له نێو لاوانی خوێنده‌وار و ده‌رچووی زانكۆكان دایه كه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی هیچ هه‌نگاوێكی بۆ دابینكردنی هه‌لی كار هه‌ڵ نه‌گرتووه و هه‌ژاری و ئێعتیاد به مادده سه‌نعه‌تیه‌كان له‌و پارێزگایه ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت.
