کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری له‌ ئوستانی كرماشان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری له‌ ئوستانی كرماشان 5

لە زۆربەی ئامارەکاندا کە لەبارەی بێکاری بڵاودەبێتەوە، کرماشان لە پلەی یەکەم یان دووهه‌مدا دێت و دانیشتووانی شارەکە دەڵێن، رۆژ بە رۆژ بێکاری زیاتر دەبێت و کەسانێک کە خوێندنی زانکۆ تەواو دەکەن، تەنانەت کرێکاری و دەستفرۆشیشیان دەستناکەوێت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کار پەیداکردن لەنێو شاری کرماشان کارێکی سەختە، گەنجانی ئەو شارە هەر چەند بەدوای کاردا ده‌گەڕێن، كاریان ده‌ست ناكه‌وێت و دەستبەتاڵ دەگەڕێنەوە ماڵەوە. بەپێی ئامارەکانی حکومەت، رێژەی بێکاری لە کرماشان له‌ سه‌دا پێنج و نیوه‌، بەڵام دانیشتووانی کرماشان دەڵێن، رێژەکە زۆر لەوە زیاترە و هۆکاری بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ چەندین ساڵە هیچ هەلێکی کار لەو شارە نەڕەخسێندراوە. به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ دانیشتووانی كرماشان، بێکاری بووەتە هۆی ئەوەی رێژەی گەشەی دانیشتووان کەمتر و کەمتر بێتەوە و رۆژ بەدوای رۆژ خواستی پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش کەمتر بێتەوە.