به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، زیاتر له ٢ هه‌زار كه‌س له كاتی ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له شاری كرماشان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، زۆربه‌ی به‌ندكراوان له گرتووخانه‌ی سپای پاسداران و سالۆنه وه‌رزشیه‌كان و پادگانه‌كاندا ڕاگیراون، به وته‌ی یه‌كێك له به‌ندكراوان، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ به‌بێ ئاو و خۆراك له نێو سالۆنه وه‌رزشیه‌كاندا زیندانی ده‌كرێن و هه‌ر چه‌ند ساعه‌ت جارێك ده‌كه‌ون به‌ر لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن.