سه‌ر له‌به‌یانی چوارشه‌ممه 13ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی هاتنی بومه‌له‌رزه له شارستانی خۆی سه‌ر به ئوستانی ئازه‌بایجانی غه‌ربی، ٥٨٠ كه‌س برینداربوون و ٥٠٠ خانووش زیانی به‌ركه‌وتووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گه‌وره‌یی ٥.٤ ڕیشته‌ر له قووڵایی 7 كیلۆمتری زه‌وی له شارستانی خۆی ڕوویدا كه له وڵاتی توركیاش هه‌ستی پێكرا و زیانێكی زۆری به دانیشتووانی ناوچه‌كه گه‌یاند و له‌و كاته‌وه چه‌ند په‌س له‌رزه‌ی دیكه‌ش ناوچه‌كه‌ی هه‌ژاندووه و ترس و دڵه‌ڕاوكێكی زۆری بۆ دانیشتووانی هه‌ر دوو ئوستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی و غه‌ربی درووست كردووه، به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، تا ئێستا ٥٨٠ كه‌س بریندار بوون كه نیوه‌یان له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری پزیشكیدان.