به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ساڵی ١٤٠٢ دا ده‌وڵه‌ت ده‌بوایه بڕی ٢١٤ هه‌زار ملیارد تمه‌ن بۆ ٢٦ گرووپی سه‌ر به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كه نزیكه‌ی ٣ ملیۆن كه‌س ده‌گرێته‌وه، ته‌رخان بكات، به‌ڵام هیچ ئه‌و پاره‌یه‌ی نه‌داوه پلانێكیشی بۆ په‌رداخت كردنی نییه.
له چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وام باسیان له چاكسازی له مه‌عیشه‌ت و بێهداشتی خانه‌نشینكراوان كردبوو به‌ڵام هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه. هه‌روه‌ها ئه‌و ٧٠ ملیارد تمه‌نه‌ی بڕیار بوو بۆ هه‌زینه‌كانی ده‌رمانی كرێكارانی خانه‌نشینكراو ته‌رخان بكه‌ن له هیچ لایه‌كه‌وه دیاری نییه و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه بۆ پێدانی وام به خانه‌نشینكراونیان دابوو به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه قه‌رزه‌كانی ده‌وڵه‌ت به ڕێكخراوی ته‌مئیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه و ئیدعاكانی ده‌وڵه‌تی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی هه‌موو درۆ بووه.
