بۆ یه‌كه‌مین جار ناوه‌ندی ئاماری فه‌ڕانسه له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: نرخی هه‌ژاری له ساڵی ٢٠٢٣ دا ڕیكۆردی مێژوویی تۆمار كردووه.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه، نزیك به ده ملیۆن دانیشتووی ئه‌و وڵاته واته نزیك به ١٦ له سه‌دی كۆی گشتی جه‌معیه‌ت، له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین. هاوكات ڕێكخراه مه‌ده‌نیه‌كانی فه‌ڕانسه نیگه‌رانی خۆیان سه‌باره‌ت به بایه‌خ نه‌دانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته به دۆخی ژیانی خه‌ڵك نیشان داوه و ڕایانگه‌یاندووه كه ئاماره‌كان له ساڵه‌كانی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ دا زیاتر بووه و چاره‌نووسی مه‌عیشه‌تی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی ناڕوون ده‌ڕوات.