به‌دوای هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، نرخی هه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی بۆ ٩٣ هه‌زار تمه‌ن هه‌ڵكشاوه و هه‌ر یۆرۆ به ١٠٦ هه‌زار و ٦٥٠ تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه.
چوونه سه‌ره‌وه‌ی نرخی دۆلار له حاڵێكدایه كه هیچ چاوه‌ڕوانییه‌كی ڕوون بۆ دانووستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران نییه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ئاگربه‌ست بشكێت و دووباره شه‌ڕ ده‌ست پێبكاته‌وه. ڕۆژی سێشه‌ممه به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر، عه‌ممان و میسر خوازیاری ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گفتگۆكانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له ڕێگه دیپلۆماسییه‌وه بوون. هه‌روه‌ها ٧ وڵاتی سه‌نعه‌تی جیهانیش وێڕای پاڵپشتی كردن له ئاگربه‌ستی نێوان ئێران و ئیسڕائیل، داوایان له كۆماری ئیسلامی كردووه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر میزی گفتگۆ و كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا چاره‌سه‌ر بكات.