به وته‌ی محه‌ممه‌د سوله‌یمانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نانه‌واخانه‌كانی سه‌نگه‌ك په‌زی ئێران، نرخی هه‌ر دانه نانی سه‌نگه‌كی ئازادپه‌ز بۆ ٢٥ هه‌زار تمه‌ن به‌رز بووه‌ته‌وه.
پاش ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی نانه‌واخانه‌كان له ئێران، ده‌وڵه‌ت بڕیاری گرانكردنی ٣٢ له سه‌دی نرخی نانی ده‌ركرد، هێشتا نرخه‌كان به شێوه‌ی فه‌رمی ڕانه‌گه‌یێندراوه، نانه‌واخانه‌كان نرخه‌كانیان بردووه‌ته سه‌ره‌وه. له شاری تاران نرخی هه‌ر دانه سه‌نگه‌كی یارانه‌یی بۆ ده هه‌زار تمه‌ن و هه‌ر دانه سه‌نگه‌كی ئازادپه‌ز بۆ ٢٥ هه‌زار تمه‌ن هه‌ڵكشاوه. هه‌ر چه‌ند به‌رپرسانی ڕژیم هۆكاری گرانكردنی نرخی نانیان بۆ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی گه‌نم و ئارد گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام گوشاره ئابوورییه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی خێزانه‌كان و به‌شێكی زۆر له چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به نان بێبه‌ش بوون. سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی له حاڵێكدایه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، سپای پاسدارانی ڕژیم چه‌ندین ملیارد تمه‌نی بۆ پڕۆژه‌ی درووستكردنی جه‌هه‌نم له شاری فۆمه‌ن و پڕۆپاگه‌ندای مه‌زهه‌بی سه‌رف كردووه.