به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، نرخی كرێ تاكسی ساڵی ١٤٠٤ له شاری كرماشان به ڕێژه‌ی ٣٦٪ زیادی كردووه و ئه‌و بابه‌ته گوشاری بۆ بنه‌ماڵه‌كان هێناوه.
به وته‌ی هاونیشتمانیان، نرخی مه‌ودای كورت حه‌وت هه‌زار تمه‌ن بووه كه بۆ ده هه‌زار تمه‌ن هه‌ڵكشاوه و نرخی درێژترین مه‌ودا، ١٧ هه‌زار تمه‌ن دیاری كراوه. ڕۆژانه كارمه‌ندان، كرێكاران، قوتابیان و خوێندكاران به تاكسی هاتووچۆ ده‌كه‌ن و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخه‌كان، دوو هێنده گوشاری خستووه‌ته سه‌ر شانی چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا.