ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی گوڵان، پاش وته‌كانی عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، نرخی زێڕ و دراوی به‌یانی له بازاڕه‌كاندا هه‌ڵكشا.
عه‌لی خامنه‌یی له وته‌كانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی دا هێرشی كرده سه‌ر به‌رپرسانی ئه‌مریكا و ڕایگه‌یاند: كه‌س ناتوانێت كۆماری ئیسلامی ناچار به وه‌لانانی پیتاندنی ئۆران‌یۆم بكات. ئه‌گه‌ر لێژنه‌ی دانووستانكاری ئه‌و وڵاته له خواسته‌كانی پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دانووستانه‌كان له ئارادیه. به‌دوای وته‌كانی خامنه‌یی، نرخی زێڕ و دراوی به‌یانی له بازاڕه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشا و هێماكانی بازاڕی بوورس تووشی داڕمان بوون.