به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ماوه‌ی به‌ندكرانی ئه‌بولفه‌زل خوران له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ پێنج ساڵ زیاد كراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئه‌بۆلفه‌زل خوران پێشتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌راك به سێ ساڵ و یه‌ك ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كرابوو، به‌ڵام به‌هۆی گوشاره‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات، حوكمه‌كه‌ی له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای مه‌ركه‌زی بۆ پێنج ساڵ زیاد كراوه. شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و كرده‌وه نایاساییه خوازیاری ئازادی هه‌موو چالاكانی سنفی بوو.