“ڕه‌زا مورادسه‌حرایی” وه‌زیری ئامووزش و په‌روه‌رشی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: ئاماری نافه‌رمی باس له هه‌بوونی چوار ملیۆن منداڵی به‌جێماو له خوێندن ده‌كات.
وه‌زیری ئامووزش و په‌روه‌رشی ڕژیم له سه‌ر ئه‌و ئاماره وتی: ئه‌و ڕێژه زۆره له منداڵانی به‌جێماو له خوێندن پشتڕاست ناكاته‌وه به‌ڵام دانی به هه‌بوونی ٢٠٠ هه‌زار منداڵی به‌جێماو له پڕۆسه‌ی خوێندن له قوناغی سه‌ره‌تایی نا. به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی سه‌ختی ئابووری، گرانی، بێكاری و هه‌ڵاوسان، ده‌ر ده‌كه‌وێت كه ئه‌و ئاماره‌ی وه‌زیر ڕه‌دی ده‌كاته‌وه، زۆر نامۆ نییه و نزیكه له ڕاستی.