شه‌وی دووشه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل توندترین هێرشه‌كانی كرده سه‌ر كه‌رتی غه‌زه و به‌هۆیه‌وه ٢٨ كه‌س له ڕه‌فه‌ح و ٤٣٦ كه‌س له ناوچه‌كانی دیكه‌ی غه‌زه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئاماری ناوه‌ندی بێهداشت و ده‌رمانی فه‌له‌ستین، ڕێژه‌ی قوربانیانی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل له كه‌رتی غه‌زه بۆ پێنج هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه و ئاماری برینداره‌كانیش سنووری ١٥ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه. هه‌روه‌ها بنكه‌كانی حزیبۆڵڵای لوبنان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه به چڕی بۆردوومان كراوه و ٢٠ هه‌زار لوبنانی ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه بوون. به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرووته‌كان، ٢٣ هه‌واڵنێر و ٢٩ كارمه‌ندی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل دا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
