به‌پێی ڕاپۆرتی به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی غه‌زه كه ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ڕێژه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ ٣ هه‌زار و برینداره‌كان بۆ ١٠ هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی غه‌زه، ١٢٠٠ كه‌س له ژێر داروپه‌ردوودا گیریان خواردووه كه ٥٠٠ كه‌سیان منداڵن. هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ ١١ هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان چه‌كدارانی حه‌ماس و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به‌رده‌وام بوو و ته‌نیا له هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر خان یوونس و ده‌روازه‌ی ڕه‌فه‌ح نزیكه‌ی ٧٠ كه‌س كوژراو و بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چوار ئه‌ندامی حیزبوڵای لوبنان و چوار فه‌رمانده‌ی گرووپی حه‌ماس له هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسڕائیل كوژراون و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ته‌كانی فه‌ڕانسه، ئاڵمان، به‌ریتانیا و ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی تووندیان له حیزبوڵا و كۆماری ئیسلامی كردووه كه خۆیان تێكه‌ڵ به شه‌ڕی غه‌زه نه‌كه‌ن، له به‌رانبه‌ردا به‌رپرسانی حه‌ماس بۆ ئازادی ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ بارمته‌گیراوی ئیسڕائیلی داوای ئازادی ٦ هه‌زار به‌ندكراوی فه‌له‌ستینیان كردووه.
