ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، میدیاكانی ئیسڕائیل ڕایانگه‌یاند كه ئاماری كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی گرووپی حه‌ماس بۆ ٦٠٠ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه و ٢ هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی قوربانیان له غه‌زه‌یش بۆ ٣٧٣ كه‌س هه‌ڵكشاوه و ئاماری برینداره‌كان گه‌یشتۆته ٢٧٠٠ كه‌س.
له دووهه‌مین ڕۆژی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل و چه‌كدارانی گرووپی حه‌ماس، به‌شێك له شارۆچكه یه‌هوودینشینه‌كان چۆڵ كراون و بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئیسڕائیله‌وه كۆنتڕۆڵ كراون به‌ڵام شه‌ڕ و پێكدادان له شارۆچكه‌ی سه‌درووت هێشتا درێژه‌ی هه‌یه. له باشووری لوبنان بۆردوومان و تۆپبارانی بنكه‌كانی حیزبۆڵڵای لۆبنان له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه به‌رده‌وامه و هێزه‌كانی ئه‌و گرووپه‌ش به تۆپخانه و هاوه‌ن وڵامی هێرشی هێزه‌كانی ئیسڕائیل ئه‌ده‌نه‌وه. هه‌روه‌ها پۆلیسی ئیسڕائیل له ناوچه‌یه‌كی نزیك سنووری غه‌زه زیاتر له ٢٤٠ ته‌رمی به‌شداربووانی كۆنسێرتێكی مووزیكی دۆزیوه‌ته‌وه كه سێ هه‌زار كه‌س تێیدا به‌شدار بوون و چاره‌نووسی به‌شێكیان نادیاره. به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئیسڕائیل، تانكه‌كانی ئه‌و وڵاته له سنووری غه‌زه و لۆبنان جێگیر كراون و نتانیاهوو بڕیاری باروودۆخی جه‌نگی ڕاگه‌یاندووه.
