كاتژمێر ٥ی ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ١١ی خه‌رمانان، دانیشتووانی كوردی شاری كه‌ركووك له ناڕه‌زایه‌تی به داخستنی ڕێگای كه‌ركووك- هه‌ولێر خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان تێكهه‌ڵچوون كه به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٣ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه عه‌ره‌ب و توركه‌مانه‌كانی سه‌ر به گرووپی “ئه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق” دژبه بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی باره‌گایه‌كی نیزامی بۆ پارتی دیمۆكراتی كوردستان، شه‌قامی سه‌ره‌كی هه‌ولێر- كه‌ركووكیارن داخستووه و هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت له‌و شوێنه‌وه تێپه‌ڕ بێت ئازاری ده‌ده‌ن و ڕێگه‌ی پێ ناده‌ن. ڕۆژی شه‌ممه دانیشتووانی كوردی شاری كه‌ركووك كه له ئاست ئه‌و دۆخه وه‌زاڵه هاتبوون خۆپێشاندانیان كرد به‌ڵام، هێزه ئه‌منیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ریان و چوار خۆپێشانده‌ر گیانیان له ده‌ستدا. جێگای ئاماژه‌یه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی به كۆكردنه‌وه‌ی خێوه‌تی مانگرتووانی توركمان و عه‌ره‌ب داوه و درنگانی شه‌وی ڕابردوو دۆخی شاری كه‌ركووك توزێك هێور بووه‌وه.