به پێی ئاماری پزیشكی دادی ئێران، ته‌رمی ٩٣٥ كوژراوی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئێران شناسایی كراوه و له‌و ڕێژه‌یه دا ٣٨ كه‌س منداڵ و ١٠٢ كه‌س ژن بوون.
هه‌روه‌ها ته‌رمی به‌شێكی دیكه له قوربانیان هێشتا له ژێر داروپه‌ردوودا ماوه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك هێشتا ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه. له هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین، ٧٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه كه به‌شێكیان به‌ندكراو، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان، كارمه‌ندانی ده‌رمانگا و دانیشتووانی ده‌ورووبه‌ری زیندانی ئێڤین بوون.