به وته‌ی به‌رپرسانی ڕژیم، ته‌رمی به‌شێكی دیكه له قوربانیانی هێرش بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین له ژێر داروپه‌ردوودا ده‌رهێندراوه و به‌و جۆڕه ڕێژه‌ی كوژراوان بۆ ٧١ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه ته‌رمی پێنج یاریده‌ده‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به ناوه‌كانی زه‌هرا عیبادی، ئه‌كره‌م محه‌ممه‌دسه‌لیمی، عاتفه به‌عاجزاده، مه‌هناز خۆشكردار و پوراندۆخت سه‌عاده‌ت نژاد له ژێر داروپه‌ردوودا دۆزراوه‌ته‌وه و هێشتا چاره‌نووسی ژماره‌یه‌ك به‌ندكراو و كه‌س و كاری زیندانیان نادیاره و گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌كانیان درێژه‌ی هه‌یه.