شه‌وی دووشه‌ممه ٨ی گوڵان، هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاماری ٧٠ كه‌سی گیانبه‌ختكردووان، بنه‌ماڵی قوربانیان و خه‌ڵكی به‌نده‌رعه‌باس بۆ چواره‌مین شه‌وی به‌رده‌وام شین و ماته‌میان گێڕا و دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕژیم، له قوناغی كۆتایی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن دان، به‌ڵام ڕێژه‌ی قوربانیان به‌رده‌وام له زیادبووندایه. به وته‌ی سه‌رۆكی ئۆرژانسی به‌نده‌ر عه‌باس، ته‌رمی ٧٠ كه‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه كه سێ كه‌سیان ژن بوون و چاره‌نووسی چه‌ندین ژنی دیكه نادیاره. هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان به‌دوای ته‌رمی ڕووڵه‌كانیان دا سه‌رگه‌ردانن و به وتنه‌وه‌ی دروشمی “به‌رپرسی بێ لیاقه‌ت، ئێستێعفا، ئێستێعفا” داوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه ده‌كه‌ن.