به‌پی دوایین ئاماری میدیاكانی كۆماری ئیسلامی، ڕێژه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ته‌قینه‌وه له كۆگای به‌نده‌ری ڕه‌جایی بۆ ١٨ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه و ئاماری برینداره‌كان سنووری ٨٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه، ته‌قینه‌وه له كۆگای سووته‌مه‌نی مووشه‌كی سپای پاسداران له به‌نده‌ر ڕه‌جایی هۆرمۆزگان ڕووی دا و هێشتا ئاگره‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه. به‌رپرسانی ئوستانی هۆرمۆزگان بڕیاری داخرانی هه‌موو ناونده‌كانی په‌روه‌رده و ئیداره ده‌وڵه‌تیه‌كانیان ده‌ركردووه و داوایان له خه‌ڵك كردووه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی كیمیایی مه‌ترسیداره ده‌مامه‌ك و جلی ئه‌ستوور به‌كار بێنن. به وته‌ی وه‌زیری كیشوه‌ری ڕژیم، هێشتا هۆكاری ئه‌و ته‌قینه‌وه ڕوون نه‌كراوه و پاش كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.