به‌هۆی بارینی لێژمه‌ی باران و هه‌ڵسانی لافاو له ئوستانی سیستان و به‌لووچستان، ١٤ سووختبه‌ر گیانیان له ده‌ست دا و زیانێكی زۆر به كه‌شاوه‌رزان و گوندنشینانی ئه‌و پارێزگایه گه‌یشت.
به‌وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، له سێڵاوی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، ٩٠٠ داری نه‌خل له ناو چووه و ڕێگای سه‌ره‌كی ٤٢ گوند داخراوه. هه‌روه‌ها سێ كچی لاو له ڕووباری نه‌هه‌نگ خنكاون و ١٤ سووختبه‌ر له نێو لافاودا گیانیان له ده‌ست داوه و زیانێكی زۆریان پێ گه‌یشتووه. نه‌بوونی ژێرخانی ئه‌ندازیاری كارامه بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئاوی باران و هیدایه‌ت كردنی بۆ ئاوخانه‌كان سه‌ره‌كی ترین هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی لافاوه له سیستان و به‌لووچستان. ئه‌وه له‌حاڵێك دایه كه زۆربه‌ی شار و گونده‌كانی ئه‌و پارێزگایه به ده‌ست زریانی خۆڵبارین و بێ ئاویه‌وه ده‌ناڵن به‌ڵام ڕژیم له‌و بارانه‌ی ده‌بارێت ناتوانێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خه‌ڵك كه‌ڵك وه‌ربگرێت.