ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی پووشپه‌ڕ، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سێهه‌مین ڕۆژ به‌رده‌وام بوو له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر دانیشتووانی ئۆردووگای فه‌له‌ستینیه‌كان له شاری جه‌نین له كه‌رانه‌ی باخته‌ری چۆمی ئۆردۆن و به هۆیه‌وه ئاماری كوژراوه‌كان گه‌یشته ١٠ كه‌س و زیاتر له ١٠٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
نزیكه‌ی ١٨ هه‌زار فه‌له‌ستینی له ئۆردووگای جه‌نین ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن و هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه به بیانووی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر هێرشیان كردۆته سه‌ر خه‌ڵك و شه‌ڕ و پێكدادان هاتۆته ئاراوه. پاش سێ ڕۆژ گرژی و ئاڵۆزی ١٠ فه‌له‌ستنی گیانیان له ده‌ست داوه و ١٠٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له وڵامدا هێرشبه‌رێكی فه‌له‌ستینی له شاری تل ئاویو به ئۆتومبێل و چه‌قۆ هێرشی كرده سه‌ر شارۆمه‌ندانی ئیسڕائیلی و ٨ كه‌سی بریندار كرد.
