کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌ سه‌پولی زه‌هاو

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌ سه‌پولی زه‌هاو 3

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو گه‌نجی دیكه‌ی خه‌ڵكی سه‌رپولی زه‌هاو به‌ ناوه‌كه‌انی “پوویا دلجوو” و “ئاریام ئه‌حمه‌دی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

پوویا دلجوو و ئاریام ئه‌حمه‌دی هاوڕێ له‌گه‌ڵ حه‌وت شارومه‌ندی دیكه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ناسناوی ئه‌و حه‌وت كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ بریتیه‌ له‌: هێمن پالانی، خالید كه‌مه‌ری، ئه‌یمه‌ن سه‌فایی، ئومید ساڵحی، عیرفان مورادی، په‌یام ڕه‌نجبه‌ر و كۆمار ساڵحی. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و ٩ هاووڵاتیه‌ له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.