ڕۆژنامه‌ی هاومیهه‌ن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خه‌رمانان له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به به‌ڵگه‌نامه پزیشكیه‌كان كرد و ڕایگه‌یاند كه ئاماری خه‌مۆكی و نه‌خۆشی ده‌روونی له ئێران تا ڕاده‌یه‌كی مه‌ترسیدار چووه‌ته سه‌ره‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له هه‌ر پێنج سه‌ردانیكاری ده‌رمانخانه‌كان، یه‌ك كه‌سیان نووسراوه‌ی پزیشكی ده‌روونناسیان پێیه و ده‌رمانی هێوركردنه‌وه‌ی ڕه‌وان، كه‌م خه‌وی و خه‌مۆكی وه‌ر ده‌گرن. له حاڵێكدا وه‌رگرتنی ده‌رمانی هێوركردنه‌وه، كه‌م خه‌وی و خه‌مۆكی به‌بێ نووسراوه‌ی پزیشك ڕێگه پێدراو نییه به‌ڵام به وته‌ی چالاكانی بواری ده‌رمان، زۆربه‌ی ده‌رمانخانه‌كان، ده‌رمانی پێویست به ئاسانی به خه‌ڵك ده‌فرۆشن. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری، نه‌بوونی ئازادی، سه‌ركوتی دڕندانه‌ی حكوومه‌ت، نه‌بوونی ئیمكاناتی ته‌فرێحی، بێبه‌ش بوون له ژێانێكی نۆرماڵ و نه‌بوونی هیوا به داهاتوو بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری توندووتیژی له كۆمه‌ڵگا و زۆربه‌ی خه‌ڵك له كاتی توڕه‌بوون دا ناتوانن دان به‌خۆیاندا بگرن و تووشی خه‌مۆكی و نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌بن.