به‌پێی ئاماری ناوه‌نده‌كانی بێهداشت و ده‌رمانی كۆماری ئیسلامی، ڕۆژانه ١٠ بابه‌ت تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له پارێزگای گیلان تۆمار ده‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له ساڵی ٩٣ی هه‌تاویدا سه‌رجه‌م ٣٧٥٠ كه‌سی تووشبوو به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له پارێزگای گیلان تۆمار كراون و له ئێستادا ڕۆژانه ١٠ بابه‌ت تووشبووی نوێ شێرپه‌نجه له‌و ئوستانه تۆمار ده‌كرێت. له كۆی گشتی تووشبووان دا، ٥٥٪یان پیاو و ٤٥٪یان ژنن. به‌پێی تۆێژینه‌وه‌كانی زانكۆی گیلان، ڕۆژانه ٢ هه‌زار تۆن زبڵ و خاشاك له نێو جه‌نگه‌ڵه‌كانی ئه‌و پارێزگایه فڕێ ده‌درێت و شیرابه‌ی زبڵه‌كان تێكه‌ڵ به ئاوی ژێرزه‌وی ده‌بێت. هۆكاری سه‌ره‌كی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری تووشبووان به شێرپه‌نجه، فڕێدانی ناستانداردی زبڵی ته‌ڕه له دارستان و سرووشتی گیلان و ڕژیم هیچ بایه‌خێك به ته‌ندرووستی خه‌ڵك نادات.