ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ به‌فرانبار و یه‌ك ڕۆژ به‌دوای هێرشه مووشه‌كییه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر گوندی “په‌نجگور” له نێو خاكی پاكستان، باڵوێزی ئێران له ئیسلام ئاباد ده‌ركرا و هێز نیزامییه‌كانی پاكستان خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له هێرشه‌كه‌ی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ناوچه‌ی په‌نجگوری پاكستان دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار ژن و منداڵی دیكه‌ی بریندار بوون. به‌دوای ئه‌و هێرشه‌دا، باڵوێزی كۆماری ئیسلامی له شاری ئیسلام ئاباد ده‌ركرا و پاكستان نوێنه‌ری خۆی له تاران بانگهێشت كرد. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی پاكستان هه‌ڕه‌شه‌ی تووندیان له كۆماری ئیسلامی كرد و ڕایانگه‌یاند كه هه‌موو بژرادنه‌كانمان بۆ وڵامدانه‌وه له‌به‌رده‌سته و كۆبوونه‌وه‌ی هێزه چه‌كدارانی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چوو. به‌پێی دوایین زانیاری كۆماری ئیسلامی هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش و سپای پاسدارانی بۆ سنووره‌كانی پاكستان ناردووه و ئه‌رته‌شی پاكستانیش خراوه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه.